|
|
پێکهاتەی ئەرجەنتین ڕاگەیەنرا: لامێلا بۆ یەکەمجار بانگهێشت کرا |
|
ئالێخاندرۆ سابێللای
ئالێخاندرۆ سابێللای ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناوی ١٨ یاریزانی دیاریکردووە بۆ یارییە دۆستانەکەی ٢٩ ـی ئەم مانگە بەرامبەر هەڵبژاردەی سوێزەرلاند (سویسرا) لە بێرن.
ئێریک لامێلای یاریزانی ڕۆما بۆ هوگۆ کامپانیارۆی تەمەن ٣١ ساڵی بەرگریکاری ناپۆلی بۆ یەکەمین جار بانگهێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کران.
هەروەها ماکسی ڕۆدریگوێزی یاریزانی تەمەن ٣١ ساڵی یانەی لیڤەرپووڵ ـیش بە هەمان شێوە گەڕاوەتەوە.
خاڤیێر پاستۆری بە هۆی پێکانەوە بانگ نەکراوە، لە کاتێکدا لیساندرۆ لۆپێز بانگهێشت نەکراوە.
مارتین دێمیکێلیس، ئێڤەر بانێگا، ئێزکوێل لاڤێزی و نیکۆلاس بوردیسۆش بانگهێشت نەکراون.
لیستەکە بەم شێوەیەیە:
گۆڵپارێز: سێرجیۆ ڕؤمێرۆ (سامپدۆریا).
بەرگریکاران: هوگۆ کامپانیارۆ (ناپۆلی)، دانیال دیاز (گێتافی)، فێدێریکۆ فێرناندێز (ناپۆلی)، ئێزکوێل گارای (بەنفیکا)، لوچیانۆ مۆنزۆن (نایس)، مارکۆس ڕۆجۆ (سپارتاک مۆسکۆ)، پابلۆ زابالێتا (مانچێستەر سیتی).
ناوەڕاستکاران: ئانخێل دی ماریا (ڕیاڵ مەدرید)، فێرناندۆ گاگۆ (ڕۆما)، خاڤیێر ماسکێرانۆ (بەرشلۆنە)، ئێریک لامێلا (ڕۆما)، خۆسێ ئێرنێستۆ سۆسا (مێتالیست خارکیڤ)، ماکسی ڕۆدریگوێز (لیڤەرپووڵ).
هێرشبەران: سێرجیۆ ئاگوێرۆ (مانچێستەر سیتی)، گۆنزالۆ هیگواین (ڕیاڵ مەرید) لیۆنێل مێسی (بەرشلۆنە)، ڕۆدریگۆ پالاسیۆ (جێنەوا).
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|جمعهبرچسب:,|
|
|
|
|
|
آخرين مطالب |
|
|
|